تیروپشکى خولى ئەستێرەکانى عێراق بەڕێوەدەچێت
هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا
20 یانە لە وەرزى ئەمساڵى خولەکە بەشدار دەبن
یارییەکان بە شێوازى چوون و هاتن دەبێت
رۆژانى هەینى و شەممە، لە هەموو هەفتەیەک یارییەکان بەڕیوەدەچێت
سیستمى ڤار لە یارییەکان پەیڕەو دەکرێت
سبەی هەینی، سەرجەم چاوەکان لە بەغدادى پایتەختە بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی تیروپشکی وەرزی نوێی (2026-2027)، کە ئەمەش دەستپێکی قۆناغێکی نوێی خولەکە دەبێت.
خولەکە لە رۆژى 14ـى ئابی ئەم مانگە دەست پێدەکات و 20 تیپ بەشداری لەم خولەدا دەکەن، چاوەڕوان دەکرێت بۆ ئەم وەرزە ڕکابەرییەکى بەهێز لە خولەکە بەڕێوەبچێت.
حسێن خەرسانى، بەرپرسی ڕاگەیاندنی "لا لیگا" لە عێراق، ڕایگەیاند کە فیدراسیۆنى تۆپی پێی عێراق سەرجەم ئامادەکارییە لۆجۆستییەکانی تایبەت بە ئاهەنگی تیروپشکەکەی تەواو کردووە و نوێنەرى سەرجەم یانەکانیش لە ڕێوڕەسمەکە ئامادە دەبن.
هەرێز جەمال
3 کاتژمێر پێش ئێستا