ڕۆدری بەرشلۆنەی هەڵبژارد

نەورۆز عوسمان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • ڕۆدری بڕیاریداوە پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە بکات نەک ڕیاڵ مەدرید.
  • یاریزانە ئیسپانییەکە بەرپرسانی هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و مان سیتی لە بڕیارەکەی ئاگادار کردووەتەوە.
  • مانچێستەر سیتی ڕێز لە بڕیاری یاریزانەکە دەگرێت و ئامادەیە بە 60 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت.
  • کارگێڕیی بەرشلۆنە چەند هەفتەیەکە کار بۆ ئەم گرێبەستە دەکات، بەتایبەت دوای پێکانە سەختەکەی فرێنکی دی یۆنگ لە مۆندیال.

ڕۆدری هێرناندێز، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانیا، دوایین وێستگەی خۆی دیاری کرد و پەیوەندیکردنی بە بەرشلۆنەوە هەڵبژارد و دەستبەرداری خەونەکەی بوو بۆ یاریکردن لە یانەی ڕیاڵ مەدرید.

بەپێی هەواڵێکی ڕادیۆی «مۆنتی کارلۆ»، ئەم یاریزانە تەمەن 30 ساڵە بەرپرسانی ڕیاڵ مەدریدی لە ئارەزووی پۆشینی درێسی بەرشلۆنە ئاگادار کردووەتەوە و هەڵوێستی خۆشی گەیاندووەتە بەڕێوەبەرانی مانچێستەر سیتی و داوای کردووە ڕێگە بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان خۆش بکەن.

مان سیتی ڕێزی دەگرێت

گرێبەستی ڕۆدری لە مان سیتی تەنیا ساڵێکی تێدا ماوە و یانەکەی ئینگلتەرا نایەوێت دەستکەوت و هەوڵەکانی لە بیر بکات دوای ئەوەی نازناوی خولی پاڵەوانەکانی 2023 و خەڵاتی تۆپی زێڕینی 2024ی بەدەستهێنا، بۆیە ئامادەن ڕێز لە بڕیارەکەی بگرن و دەستبەرداری بن یاریی بۆ یانەیەکی وڵاتەکەی بکات.

مانچێستەر سیتی داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەڵام بەهۆی پەیوەندییە باشەکەیان لەگەڵ بەرشلۆنە، ڕەنگە بە گرێبەستێکی60 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆیی ڕەزامەندی دەرببڕن.

کارگێڕیی یانە کەتەلۆنییەکە چەند هەفتەیەکە کار لەسەر ئەم پرۆسەیە دەکات، بەتایبەت دوای ئەوەی فرێنکی دی یۆنگ لە مۆندیال دووچاری پێکانێکی سەخت لە بەستەرەکانی ئەژنۆیدا بوو و تاوەکو قۆناغی دووەمی وەرزی نوێ ناتوانێت بگەڕێتەوە.

نەورۆز عوسمان

2 کاتژمێر پێش ئێستا