فۆڕلان بووە ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای
پوختەی هەواڵ:
- دیێگۆ فۆڕلان بە فەرمی وەک ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای دەستنیشان کرا.
- فۆڕلان جێگەی مارسێلۆ بیێلسای ئەرجەنتینی دەگرێتەوە کە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 شکستیهێنا.
- فۆڕلان جگە لە هەڵبژاردەی یەکەم، ئەرکی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردەی خوار تەمەنی 20 ساڵانیشی پێ سپێرراوە.
- فۆڕلان لە 112 یاری نێودەوڵەتیدا خاوەنی 36 گۆڵە، بەڵام ئەزموونی ڕاهێنەرایەتیی سنووردارە.
یەکێتیی تۆپی پێی ئۆرۆگوای لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە دیێگۆ فۆڕلانی هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەکە بە ڕاهێنەری نوێی تیپەکە دەستنیشان کراوە.
فۆڕلانی تەمەن 47 ساڵ جێگەی مارسێلۆ بیێلسای ئەرجەنتینی دەستبەکار دەبێت، کە دوای سێ ساڵ کارکردن لەگەڵ 'ئالبی سیلیستی، بەڵام بە ئاسانی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 شکستیهێنا و نەیتوانی کێبڕکێکاری هەڵبژاردە گەورەکانی ئەمریکای لاتین بێت.
دوو ئەرکیان خستووەتە سەر شانی
فۆڕلان جگە لە هەڵبژاردەی یەکەم، ئەرکی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردەی خوار تەمەن 20 ساڵانیشی پێ دراوە، کە لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ کۆپا ئەمریکا دەکەن کە بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی 2027 ئەنجام بدرێت.
فۆڕلان بە تۆمارکردنی 36 گۆڵ لە 112 یاریدا سێیەم گۆڵکاری مێژوویی ئۆرۆگوایە، هەروەها وەک باشترین یاریزانی مۆندیالی 2010 دەستنیشان کراوە و لە ساڵی 2011دا نازناوی کۆپا ئەمریکای لەگەڵ وڵاتەکەی بەدەستهێناوە. بەڵام ئەزموونی وەک ڕاهێنەری یەکەم کەمە و تەنیا لە 11 یاریدا لەگەڵ پینارۆڵ لە خولی پلە دوو ڕاهێنەرایەتیی کردووە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا