باوترین نیشانەکانی شێرپەنجەی پڕۆستات
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی پرۆستات چین؟
شێرپەنجەی پرۆستات لە قۆناغەکانی سەرەتادا هیچ نیشانەیەکی ئەوتۆی نییە، بۆیە ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە زۆر گرنگە.
دیارترین نیشانەکانی شێرپەنجەی پڕۆستات بریتیین لە:
- ناڕەحەتیی لە میزکردندا
- هاتنی میز بە خاوی لەکاتی میزکردندا
- میزکردن زۆر دەبێت بەتایبەت لە شەواندا
- بوونی ئازار لە کاتی میزکردندا
- ئازاری پشت، ڕان و حەوز
- ئازار لەکاتی ئاو هاتنەوەدا
- بوونی خوێن لە میز یان لە تۆواودا
- دابەزینی کێشی جەستە بەبێ هۆکار
ئەو کەسانە کێن کە پێویستە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی پرۆستات بکەن؟
- ئەو كەسانەی بۆماوەیی شێرپەنجەی پرۆستات لە ناو خێزانەكەیاندا ھەیە
- ئەو كەسانەی بەرزیی ئاستی پی ئێس ئەی-یان هەیە
- ئەو کەسانەی ھەوكردنی پرۆستاتیان هەیە
بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر شێرپەنجەی پڕۆستات دەتوانن سەردانی ئەم لینکانە بکەن:
https://my.clevelandclinic.org/services/prostate-cancer-treatment
https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/prostate-cancer/symptoms-causes/syc-20353087
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا