د. ڕەوشت جاف:هەر کیلۆیەکی زیادەی کێشی جەستە، فشاری سەر ئەژنۆکان دووبەرامبەر دەکاتەوە!

سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی جومگەی ئەژنۆ
وێنەی جومگەی ئەژنۆ

د. ڕەوشت جاف، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی ئێسک و شکاوی، دەڵێت:

  • کێشی زیادەی جەستە یەکێکە لە سەرەکیترین و خێراترین هۆکارەکانی دروستبوونی ئازاری ئەژنۆ
  • هەر کیلۆیەکی زیادەی کێشی جەستە، فشاری سەر ئەژنۆکان دووبەرامبەر دەکاتەوە
  • داخورانی ئەژنۆ دەبێتەهۆی ئازاری بەردەوامی جومگەی ئەژنۆ

چارەسەری داخورانی ئەژنۆ

  • چارەسەر: دەستنیشانکردنی ورد و پشکنینی گشتگیر بۆ دیاریکردنی ئاستی زیانپێکەوتنی جومگە و ڕادەی داخورانەکە
  • پلانی چارەسەری گشتگیر: گەڕاندنەوەی نەرمی بۆ جومگەی ئەژنۆ و پاراستنی لە تێکچوونی زیاتر
  • ڕێنوێنی: ڕاهێنانی چارەخواز لەسەر چۆنیەتیی کەمکردنەوەی فشار لەسەر جومگەکان بۆ ڕێگری لە داخورانی زیاتر

زانیاریی زیاتر... کێشی زیادە ئەم کاریگەرییە نەخوازراوانە دروست دەکات:

  • دەبێتەهۆی هەوکردنی جومگەکانی ئەژنۆ
  • شێوازی جوڵانی کەسەکە تێکدەدات
  • مەترسیی پچڕانی بەستەری جومگەکانی ئەژنۆ زیاد دەکات

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر کاریگەریی کێشی زیادەی جەستە لەسەر تەندروستیی جومگەکان دەتوانن سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:

11 Effects Excess Weight Can Have On Your Joint Health

Why weight matters when it comes to joint pain - Harvard Health

سەروەر سالار

3 کاتژمێر پێش ئێستا