تۆپەکەى مارادۆنابۆ فرۆشتن
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەو تۆپەی دیێگۆ مارادۆنا دوو گۆڵە مێژووییەکەی بەرامبەر ئینگلتەرا لە مۆندیالی1986 پێ تۆمار کرد، لە مەزادێکدا لە ئەمریکا دەخرێتە ڕوو بۆ فرۆشتن.

مەزادەکە لە نێوان 21 بۆ 23ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت و لە 2.5 ملیۆن دۆلارەوە دەست پێ دەکات، پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە نرخەکەی لە سنووری 10 ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.
تۆپەکە پێشتر لاى ناوبژیوانی تونسی «عەلی بن ناسڕ» بوو بۆ ماوەى زیاتر لە 30 ساڵ ، دواتر لە مەزادێکدا لە لەندەن لە ساڵی2022 دا بە گوژمەى 2.5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، بەرلەوەی خاوەنە نوێیەکەی بڕیاری دووبارە خستنەڕووی بۆ فرۆشتن بداتەوە.

هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا