حەمە عەلی خان لە هونەرمەندە گەورەکانی کوردە
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
- ساڵی 1976 یەکەم کاری هونەری ئەنجامداوە
- بە 17 ساڵی خۆی بۆ سینەما تەرخان کردووە
- دەرهێنەری فیلمێکە لەبارەی حەسەن زیرەک
- لە ئەستێرە دیارەکانی گەردەلوولە
ئەم ئەکتەرە بەتوانایە، لە بواری شانۆ و نواندنی دراما و تەلەڤیزیۆندا لە دیارترین کەسایەتییەکانی هونەری کوردییە، ساڵی 1976 دەستی داوەتە کاری هونەریی و سینەمایی، هاوسەری خانمە هونەرمەندی کورد شلێر کۆییە، لە چوارچێوەی زنجیرەی گەردەلوول، بە کارکەتەری ملازم موحسین ناوبانگێکی زیاتری بەدەستهێناوە

لە دیارترین ئەو بەرهەمانەی بەشداریی تیایاندا کردووە و لەناو خەڵکدا ناسراون:
- سۆپەرمان ئاغا
- بەدبەختەکان
- ئاژاوەچییەکان
- گردی پیرۆز
- پەیکەری دڵ

هاوکات سکرینپلەی و دەرهێنانی بۆ فیلمێک کردووە بە ناونیشانی "نەوای حەسەن زیرەک" بەمەبەستی یادکردنەوەی ئەم هونەرمەندە گەورەیەی کورد

حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا