هەڵکۆڵینی شوێنەواری چییە و چۆن ئەنجام دەدرێت؟

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان، لە بڵاوکراوەیەکی نوێدا، چییەتی و چۆنییەتی ئەنجامدانی هەڵکۆڵینی شوێنەواری خستووەتە ڕوو.


هەڵکۆڵینی شوێنەواری: پڕۆسەیەکی وردی زانستی و سیستماتیکییە، کە ئامانج لێی دۆزینەوە، پاراستن و لێکدانەوەی پاشماوە کۆنەکانی مرۆڤە، بەمەبەستی تێگەیشتن لە مێژوو و شارستانییەتەکان.


بۆ ئەنجامدانی هەڵکۆڵینی شوێنەواری، شوێنەوارناس پێویستی بەم کەرەستانە دەبێت:

  • تیمی پسپۆڕ: شوێنەوارناس، شارەزای زمانە دێرینەکان، زەویناس، مرۆڤناس، شارەزای کیمیا، ڕووەکناس و ئاژەڵناس
  • کەرەستە: خاکەناس، تەوشی، فڵچەی نەرم، چەمچەی تایبەت و دەستکێش
  • ئامێری پێشکەوتوو: کامێرای وردبین، کامێرای پێوانەیی، سۆنەری ژێر زەوی، ئامێری پشکنینی کیمیایی
  • کەرەستەی تۆمارکردن: تیانووسی مەیدانی، نەخشە، کۆمپیوتەر، سیستەمی زانیاریی جوگرافی، داتابەیس

هەڵکۆڵینی شوێنەواری چۆن ئەنجام دەدرێت؟ (قۆناغەکانی کارکردن)

  • ڕووپێوی
  • دانانی پلانی کار
  • هەڵکۆڵین بەگوێرەی چینەکان
  • تۆمارکردن و وێنەگرتن
  • گواستنەوە و پاککردنەوە

ئامانج لە هەڵکۆڵینی شوێنەواری:

  • پاراستنی مێژوو
  • تێگەیشتن لە ڕابردوو
  • پڕکردنەوەی کەلێنە مێژووییەکان
  • دانانی بناغە بۆ گەشتیاری و ناسنامەی شوێن
حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا