گڵکۆی تۆفیق وەهبی بەگ نۆژەندەکرێتەوە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • دوو دامەزراوەی سنووری سلێمانی کارەکە ئەنجامدەدەن
  • گڵکۆی پیرەمەگرونیش نۆژەندەکرێتەوە
  • داوایەک ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی دەکرێت: ئاوڕ لە شوێنە گەشتیارییەکان بدەنەوە
فۆتۆ: CDO

کارەکانی نۆژەنکردنەوەی گڵکۆی تۆفیق وەهبی بەگ، نووسەر، زمانەوان و مێژوونووسی گەورەی کورد دەستیانپێکرد.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:

  • ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO و مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەکە نۆژەنکردنەوەکە ئەنجامدەدەن
  • بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی هەماهەنگی پڕۆسەکەیە
  • گڵکۆی پیرەمەگرونیش نۆژەندەکرێتەوە
  • پڕۆسەکە لە سەیرانگەی زێوێ لە سنووری سلێمانی ئەنجامدەدرێت
فۆتۆ: CDO

هەردوو لایەنی جێبەجێکاری نۆژەنکردنەوەکە، داواکارییەک ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی دەکەن:

  • ئاوڕ لە شوێنە گەشتیارییەکان بدرێتەوە
  • شوێنە گەشتوگوزاری و کەلەپوورییەکانی سنووری سلێمانی پشتگوێ خراون
فۆتۆ: CDO

تۆفیق وەهبی بەگ کێیە؟

  • نووسەر، زمانەوان، مێژوونووس، سیاسەتمەدار و ئەفسەری سەربازی بووە
  • یەکی کانوونی دووەمی 1891 لە سلێمانی لەدایکبووە و لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە
  • بە سێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بەرهەمی بڵاوکردووەتەوە
حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا