قەدری جان لە شاعیرە گەورەکانی باکووری کوردستانە
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
عەبدولقادر عەزیز جان، ناسراو بە قەدری جان، ساڵی 1911 لە گوندی دێریکی مێردین لە باکووری کوردستان لەدایکبووە، لە شاعیرە ناسراوەکانی کوردە.
پاڵنەر بە ڕەوشی سیاسی، ڕووی لە جزیرێ کردووە، پاشان ڕووی لە دیمەشق، عامودا و قامیشلۆ کردووە و لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکانی کورد کاری کردووە، لەوانە: د. کامیران بەدرخان، نورەدین زازا، جگەرخوێن و ئۆسمان سەبری و گۆڤاری هاواری دەرکردووە.
قەدری جان وەکو شاعیرێکی لێهاتوو، ساڵی 1936 یەکەم هەڵبەستی خۆی نووسیوە و بڵاویکردووەتەوە:
- نوێگەر بووە
- شیعری هاوچەرخی نووسیوە
- کتێبی بۆ سیستمی خوێندن داناوە

توانایەکی بەرزی هەبووە لە زمانەکانی تورکی، عەرەبی و فەڕەنسی، هاوکات بە دوو شێوەزاری کورمانجیی سەروو و خواروو شیعری نووسیوە
دیارترین بەرهەمەکانی:
- داستان بە شیعر
- ئەلف و بێی کوردی
- دیوانی هەڵبەستی
- ڕۆمانی شڤانی کوردی عەرەبی شەمۆی لە فەڕەنسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر کوردی
ڕێکەوتی نۆی ئابی 1972 لە تەمەنی 61 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی خالید نەقشبەندی لە دیمەشق بەخاک سپێردراوە
حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا