گواستنەوەی سەڵاح بۆ ترابزۆن سپۆر ڕیکۆردی شکاند
پوختەی هەواڵ:
- محەممەد سەڵاح لەدوای نۆ ساڵ ڕیزەکانی لیڤەرپووڵ بەرەو ترابزۆن سپۆر بەجێهێشت
- سەڵاح چەندین گرێبەستی لە خولەکانی ئەمریکا و سعودییەوە هەبوو، بەڵام تورکیای هەڵبژارد
- سەڵاح مووچەی ساڵانەکەی لەگەڵ ترابزۆن 17 ملیۆن یۆرۆ دەبێت
- بەهۆی سەڵاحەوە لاپەڕە فەرمییەکانی یانە تورکییەکە سەردانیکەرانی زۆر بووە
لەدوای ڕاگەیاندنی گرێبەستکردن لەگەڵ محەمەد سەڵاحی هێرشبەری میسڕی، ئامارەکانی بەدواداچوونی پەڕە فەرمییەکانی یانەی ترابزۆن سپۆری تورکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کرد.
سەڵاح بە گرێبەستێکی ئازاد و بۆ ماوەی دوو ساڵ پەیوەندیی بە یانە تورکییەکەوە کردووە، دوای ئەوەی ڕێڕەوە 9 ساڵییەکەی لەگەڵ لیڤەرپووڵ کۆتایی پێهێنا، کە تیایدا 257 گۆڵی لە 442 یارییدا تۆمارکرد و دوو نازناوی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگێکی بەدەستهێنا، بەرامبەر ئەو گرێبەستەش، یاریزانە میسڕییەکە ساڵانە مووچەی 17 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
هاندەرانی یانە تورکییەکە بە جۆش و خڕۆشێکی زۆرەوە پێشوازییان لەوگرێبەستە کردووە؛ ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی پەڕەی فەرمیی ترابزۆن سپۆر لە فەیسبووک لە 1.3 ملیۆنەوە بۆ 3.1 ملیۆن بەرزبووەوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسیش ژمارەکە گەیشتە دوو ملیۆن فۆڵۆوەر.
2 کاتژمێر پێش ئێستا