چەند هۆشیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلە

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی گورچیلەیەک چەندین بەردی تێدایە
وێنەی گورچیلەیەک چەندین بەردی تێدایە

د. هەڵۆ مستەفا ئورمزیار، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ، سەبارەت بە دروستبوونی بەردی گورچیلە، دەڵێت:

  • خوێ یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلە
  • کاتێک بڕێکی زۆر لە خوێ دەخورێت، چەند گۆڕانکارییەک لە جەستەدا ڕوودەدەن کە دەبنە هۆی دروستبوونی بەرد
  • کاتێک جەستە سۆدیۆمی زیادە لە جەستە دەردەکات، گورچیلەکان ناچار دەبن کالیسیۆمیش لەگەڵیدا فڕێ بدەنە دەرەوە بۆ میز، بەرزبوونەوەی ڕێژەی کالیسیۆم لە میزدا هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دروستبوونی بەرد

پەیوەندیی نێوان وشکبوونەوەی جەستە و بەردی گورچیلە

  • وشکبوونەوەی جەستە و خواردنی خوێی زۆر هەستی تینویەتی زیاد دەکات،  ئەگەر ئاوی پێویست نەخورێتەوە، میزی کەسەکە خەست دەبێتەوە
  • میزی خەست و پڕ لە کالیسیۆم زۆر بە ئاسانی کانزاکانی تێیدا دەنیشێت و مەترسیی دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەکەن
  • پێکهاتەی سیترات بە شێوەیەکی سروشتی لە میزدا هەیە و ڕێگری دەکات لە یەکگرتنی کالیسیۆم و کانزاكانی دیکە بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە. خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لە خوێ ئەم پێکهاتە پارێزەرە لە میزدا کەم دەکاتەوە

ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازان

  • بۆ خۆپاراستن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە، پێویستە کۆنتڕۆڵی خواردنی خوێی ڕۆژانە بکرێت
  • خواردنە لەقوتوونراوەکان کەمتر بخورێن
  • ڕۆژانە بڕێکی زۆر ئاو بخورێتەوە تاوەکو کۆئەندامی میزەڕۆ بە پاکی بمێنێتەوە

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر بەردی گورچیلە دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

Kidney stones - Symptoms and causes - Mayo Clinic

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا