مێسی بۆ ئامادەبوون لە پرسەکەی باوکی گەڕایەوە ئەرجەنتین
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتین، دوای کۆچی دوایی خۆرخێ مێسی باوکی لە تەمەنی 68 ساڵیدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بەرەو وڵاتەکەی جێهێشت، بەمەبەستی ئامادەبوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەی لە شاری رۆزاریۆ.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، مێسی ئاگاداری تێکچوونی باری تەندروستی باوکی بووە، هەر بۆیە دەستبەجێ دوای بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی، بەپەلە گەشتێکی بۆ ئەرجەنتین رێکخستووە.
کاپتنەکەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، چەند کاتژمێرێک پێش یارییەکەیان بەرامبەر یانەی مۆنتێری مەکسیکی لە جامی خولەکان لە کەمپی یانەی ئینتەر مەیامی بوو، پێش ئەوەی یانەکەی رێگەی پێبدات لەگەڵ ئەنتۆنێلای هاوسەریدا بگەڕێتەوە بۆ ئەرجەنتین.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لیۆنێل مێسی گەیشتەوە ئەرجەنتین و هەر ئەمڕۆ لە شاری رۆزاریۆی زێدی خۆی، پرسەیەکی تایبەت بۆ باوکی بەڕێوەبچێت.
خۆرخێ مێسی لە سەردەمی منداڵییەوە رۆڵێکی بەرچاوی لە کاروانی وەرزشی کوڕەکەیدا هەبووە و یاوەری بووە لە کاتی پەیوەندیکردنی بە یانەی بەرشەلۆنە، کە هەر لەوێوە چیرۆکی سەرکەوتنەکانی لیۆنێل دەستیپێکرد و دواتر بووە یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی مێژووی تۆپی پێ.
1 کاتژمێر پێش ئێستا