ساڵح ئامێدی کۆچی دوایی کرد
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
- لە تەمەنی 80 ساڵیدا و بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە
- کاریگەریی لەسەر هونەر و موزیکی بادینان دروستکردووە
ساڵح محەممەد حەجی حامید، هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، ناسراو بە ساڵح ئامێدی، لە تەمەنی 80 ساڵیدا و بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
ساڵح ئامێدی:
- ساڵی 1946 لە ئامێدی لەدایکبووە
- گۆرانیبێژ و ژەنیاری ساز بووە
- کاریگەر بووە بە دەنگی محەممەد عارف جزیری
- لەگەڵ محەممەد عارف و عیسا بەرواری هەماهەنگ بووە
- کاریگەریی لەسەر هونەر و موزیکی بادینان دروستکردووە

خاوەنی چەندین بەرهەمی ناسراوە، لەوانە:
- جەمیلە
- شەکرە قەند
- کنێ
حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا