خواردنەوەی قاوە مەترسیی مردن بەهۆی شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە

گران جاف 2 کاتژمێر پێش ئێستا

توێژینەوەیەکی نوێ سوودێکی قاوە دەردەخات

  • توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ڕووەکێکی سروشتی بەناوی پۆلیفینۆڵ، ئەگەری دووبارەتووشبوونەوە و مردن بەهۆی شێرپەنجەی مەمکەوە کەمدەکاتەوە
  • پۆلیفینۆڵ پێکهاتەیەکی دژەئۆکسێنە و هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە
  • دەرکەوتووە دوو جۆری سەرەکیی پۆلیفینۆڵ بۆ ئەم مەبەستە سوودیان هەیە، ترشی فینۆلیک و لیگنان
  • وەرگرتنی ترشی فینۆلیک ئەگەری تووشبوونەوەی بە نەخۆشییەکە کەمکردووەتەوە
  • وەرگرتنی هەموو جۆرەکانی پۆلیفینۆڵیش ئەگەری مردنی بەهۆی نەخۆشییەکەوە کەم کردووەتەوە
  • لە توێژینەوەکەدا باس لەوەش کراوە کە قاوە سەرچاوەی سەرەکیی پۆلیفینۆڵە بە هەردوو جۆرەکەیەوە
  • بە چەند شێوازێک پۆلیفینۆڵ ئەم سوودەی هەیە، دژەئۆکسێنە، هەوکردنی درێژخایەن کەمدەکاتەوە، وادەکات ئینسۆلین باشتر کار بکات، دروستبوونی بۆرییەکانی خوێن باشتر دەکات و پەیوەندیی نێوان خانەکان پتەو دەکات

زانیاریی زیاتر:

  • لە ساڵی 2024 لە جیهاندا 694 هەزار خانم بەهۆی شێرپەنجەی مەمک گیانیانلەدەستدا
  • توێژینەوەکانی پێشتر دەریانخستووە، بێجگە لە چارەسەرە پزیشکییەکان، شێوازی ژیان ڕۆڵی گەورەی هەیە لە کەمکردنەوەی مردن بەهۆی نەخۆشییەکەوە
  • هەریەکێک لە کاکاو، تووەکان، سەوزە ڕەنگاوڕەنگەکان، زەیتی زەیتوون، بەهارات، تۆو و چەرەسەکانیش سەرچاوەی باشی پۆلیفینۆڵن
گران جاف

2 کاتژمێر پێش ئێستا