چیرۆکی سکارفەیس بەناوبانگترین شێری جیهان
سکارفەیس (Scarface) تاوەکو ئێستا بە بەناوبانگترین شێر لە مێژوودا وەسف دەکرێت.
سکارفەیس، شێرێکی نێری کێوی بوو لە کینیا، ساڵی 2007 لە ناوچەی پارێزراوی ماسای مارا گەورە بووە و بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ فەرمانڕەوایەتیی ناوچەکەی کردووە.

ساڵی 2012، ئەم شێرە لە شەڕێکیدا بۆ داگیرکردنی خاک، چاوێکی لەدەستداوە و ڕووخساری تێکچووە، بەهۆیەوە نازناوی سکارفەیسی وەرگرتووە.

بەگوێرەی تۆمارەکان، لەماوەی ژیانی فەرمانڕەوایەتییەکەیدا، زیاتر لە 400 کەمتیار و 130 شێری نێرینەی دیکەی ڕاوکردووە.

سکارفەیس بە دامەزرێنەری "چوار سوارچاکەکە" ناسراوە، لەگەڵ براکانیدا ناوچەکانیان بۆ خۆیان بردووە و بەهێزترین هاوپەیمانێتییان لەناو جیهانی شێرەکاندا هەبووە.

چەندین وێنە چیرۆک و بەڵگەفیلم لەبارەی سکارفەیس بەرهەمهێنراون، کە باس لە شکۆ و میراتە سەمەرەکەی دەکەن؛ سکار فەیس، ساڵی 2021 و لە تەمەنی 14 ساڵیدا و پەیوەست بە هەڵکشانی تەمەن، کۆتایی بە ژیانە سەرنجڕاکێشەکەی هاتووە و وەکو نەبەزترین شێر لە مێژوودا ناوی تۆمار کراوە.

3 کاتژمێر پێش ئێستا