چیرۆکی کەوتنی نەینەوا پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

دوو هەزار و 638 ساڵ بەسەر کەوتنی نەینەوا، پایتەختی ئیمپراتۆرییەتی ئاشوورییەکان تێدەپەڕێت.


هاوپەیمانێتییەک، کە پێکهاتبوو لە مادەکان، بابلی و سەکاکان، بڕیاریان دا کۆتایی بە ئیمپراتۆرییەتی نوێی ئاشووری بهێنن و ڕێکەوتی 10ی ئابی 612ی پێش زایین، هێرشیان کردە سەر نەینەوا و پایتەختەکەیان وێران کرد:

  • مردنی ئاشووربانیپاڵ دۆخی ناوخۆی ئاشووری تێکدابوو، ئەمە وای کرد لە ئاستی ناوخۆییدا چیتر نەتوانن بەرگەی هێرش بگرن
  • سەندنی باجی زۆر، تۆقاندن، گواستنەوەی زۆرەملێ تێکڕا وایان کرد خەڵک پشت لە ئاشوور بکەن
  • گۆڕانی ژینگە و زیادبوونی ڕێژەی باران، ئاستی ئاوی دیجلەی بەرزکردەوە و دیوارە بەهێزەکانی نەینەوای لاواز کرد، ئەمەش وای کرد هێرشبەران بە ئاسانی بچنە نێو پایتەختەکەوە
حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا