لە ڕۆژی جیهانیی گەنجان کۆنسێرتی موزیکی لە هەڵەبجە سازدەکرێت

حەسەن فەلاح 4 کاتژمێر پێش ئێستا
  • تیپی موزیکی سەنتەرەکانی چالاکی گەنجانی منداڵپارێزی کوردستان سازی دەکەن
  • ڕێکەوتی 12ی ئاب لە ڕۆژی گەنجان سازدەکرێت
  • نمایشی دەستڕەنگینی، کشتوکاڵی و تەکنەلۆجی ئەنجامدەدرێت

ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، بە سەرپەرشتیی پارێزگای هەڵەبجە، بە هاوبەشیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری شارەکە، ئامادەکاری دەکات بۆ سازکردنی کۆنسێرتێکی تایبەتی موزیک و گۆرانی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:

  • ڕێکەوتی 12ی ئاب لە ڕۆژی گەنجان کۆنسێرتەکە سازدەکرێت
  • بە ناونیشانی سەدەیەک لە موزیک و داهێنان چالاکییەکان بەڕێوەدەچن
  • چەندین پارچەی موزیکی بەمەبەستی گەشتێک بە سەدەیەک لە موزیکی ڕەسەنی کوردی پێشکەش دەکرێت
  • تیپی موزیکی سەنتەرەکانی چالاکیی گەنجانی منداڵپارێزی کوردستان بەرهەمەکان پێشکەش دەکەن
  • عادل هەورامی و جەهانگیر جەلال هونەرمەندانی بانگهێشتکراون

هاوتای پێشکەشکردنی موزیک و گۆرانی، بۆنەکە چەند چالاکییەکی دیکەش لەخۆدەگرێت:

  • نمایشی دەستڕەنگینی
  • بەرهەمی کشتوکاڵی
  • تەکنەلۆجیا و داهێنان

12ی ئاب، لە هۆڵی ڕوانگەی هەڵەبجە، کاتژمێر چوار و نیوی پاشنیوەڕۆ بۆنەکە دەستپێدەکات.

حەسەن فەلاح

4 کاتژمێر پێش ئێستا