یاسا نوێیەکانی مۆرینیۆ بۆ یاریزانانی ریاڵ مەدرید...کەس بۆی نییە لابدات
مەستان حوسامەدین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پوختەی هەواڵ:
- مۆرینیۆ سێ یاسای نوێ و جدی داناوە کە هیچ یاریزانێک نابێت خۆی لێ لابدات
- کەس بۆی نییە هەموو خواردنێک بخوات
- درەنگکەوتن نییە
- چاکبوونەوە لە پێکان لە دەرەوەی یانەکە قەدەغەیە
سێ یاسا نوێیەکەی سپێشەڵ وەن
لەگەڵ چوونی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ ریاڵ مەدرید، گۆڕانکاریی و یاسای نوێ لە ناو ژووری جلگۆڕینی یانەکە ڕوودەدات.
نەهێشتنی ئازادی لە خواردندا: یاریزانان لەمەودوا ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان چییان ویست بیخۆن؛ بەرنامەی خۆراکییان لەلایەن پسپۆڕی خۆراکەوە بە شێوازێکی ڕێکخراو و دیاریکراو بەڕێوەدەبرێت.
سزادانی توند بۆ درەنگکەوتن: هەر یاریزانێک تەنانەت خولەکێکیش درەنگ بکەوێت لە ڕاهێنانەکان، سزادەدرێت و دەبێت بە تەنیا لە هۆڵی وەرزشی ڕاهێنانەکانی بکات.
چاکبوونەوە لە پێکان لە ناو یانەکەدا: پرۆسەی چاکبوونەوە لە پێکان دەبێت تەنیا لە ناو سەنتەری پزیشکیی یانەکە و لەژێر چاودێری ستافی یانەکەدا بێت، نەک لە دەرەوە لەگەڵ ستافی تایبەتی دەرەکی.
مەستان حوسامەدین
1 کاتژمێر پێش ئێستا