ڕکابەرییەکانی کراوەی تۆرۆنتۆ گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی
پوختەی هەواڵ:
- کراوەی تۆرۆنتۆ پێش کراوەی ئەمریکا دەستیپێکردووە
- ڕکابەرییەکان لە قۆناگی 16 بۆ چارەکی کۆتاییدایە
- لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان لە 14ـی ئەم مانگە یاریی کۆتایی بەڕێوەدەچێت
- هەریەکە لە سینەر، جۆکۆڤیچ، ئەلکاراز و زڤێریڤ بەهۆی پێکانەوە لەم پاڵەوانێتییە کشانەوە
لەسەر ئاستی پیاوان
لە جیهانی تێنسی سەرزەوی، کراوەی ئەمریکا کە یەکێکە لە نازناوەکانی گراند سلام هێندەی نەماوە، بەڵام پێش ئەوە پاڵەوانێتییەکی گرنگی وەکو تۆرۆنتۆ هەیە و بەردەوامە، ڕکابەرییەکان گەیشتوونەتە قۆناغی 16 بەرەو چارەکی کۆتایی.
لەسەر ئاستی پیاوان، ئارسەر فیلز، رافائیل یۆدار، بێن شێڵتن، جواو فۆنسیکا، لوچیانۆ داردێری، براندن ناکاشیما، بۆتیچ ڤان دێ زاندشولپ، یاکوب مێنشیک گەیشتنە قۆناغی 16 و بلیتێک بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی یەکلایی دەکەنەوە.
لەم پاڵەوانێتییە یاریزانەکانی وەکو یانیک سینەر، کارلۆس ئەلکاراز و ئەلێکساندەر زڤێریڤ و نۆڤاک جۆکۆڤیچ بەهۆی پێکانەوە کشانەوە.
لە ریزبەندیی پیاوان یانیک سینەر پلەی یەکەمی گرتووە، ئەلکاراز دووەم، ئەلێکساندەر زڤێریڤ سێیەم، فێلیکس ئەلیازمێ چوارەم و نۆڤاک جۆکۆڤیچ پێنجەمە.
لەسەر ئاستی خانمان
لەسەر ئاستی خانمانیش ڕکابەرییەکان لە کراوەی تۆرۆنتۆ بەهێزترن، هەریەکە لە ئێلینا سڤیتۆلینا، ناومی ئۆساکا، ئەلێکساندەر ئیالا، بێلیندا بێنچیچ، گەیشتنە قۆناغی 16، سبەی بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی یەکلایی دەکەنەوە.
بەڵام هەریەکە لە دیانا شنایدەر، ئیگا شڤیۆنتیک، ئێکاترینا ئەلێکساندرۆڤا و ئێلینا سڤیتۆلینا گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
یاریی کۆتایی کراوەی تۆرۆنتۆ لەسەر ئاستی خانمان و پیاوان لە 14ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
کراوەی ئەمریکاش لە 23ـی 8 تاوەکو 13ـی مانگی 9 بەردەوام دەبێت.
لە ڕیزبەندیی خانمان تۆپ پێنجی لیستەکە بەم شێوەیەیە: ئارینا سابالێنکا یەکەمە، ئێلینا ریباکینا پلەی دووەمە، جیسیکا پێگولا سێیەم، کۆکۆ گۆوف چوارەم و میرا ئاندریڤا پێنجەمە.

49 خولەک پێش ئێستا