فتقی ناوک چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟
سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
د. محەممەد سەیدعەلی بەرزنجی، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری، دەڵێت:
- فتقی ناوک بریتییە لە دەرپەڕین یان پاڵپێوەنانی بەشێک لە ئەندامەکانی ناو سک
- زۆرجار لە فتقی ناوکدا چەوریی ناو سک یان بەشێک لە ڕیخۆڵە لە ڕێگەی شوێنێکی لاواز یان کونێک لە ماسوولکەکانی دەوروبەری ناوکدا دەردەپەڕێت
- فتقی ناوک دەبێتەهۆی دروستبوونی گرێ یان هەڵئاوسانێک کە لە کاتی وەستان، کۆکین و پێکەنیندا زیاتر دەردەکەوێت، لە کاتی پاڵکەوتندا لەوانەیە بچێتەوە ناوەوە
مەترسیی تووشبوون بە فتقی ناوک لە کێدا زیاترە؟
- منداڵان (بە تایبەتی منداڵانی تازەلەدایکبوو)
- لەنێو کەسانی پێگەیشتوودا (زیاتر بەهۆی فشاری زۆر لەسەر ماسوولکەکانی سک دروست دەبێت)
- خانمانی دووگیان یان دووگیانی بە مناڵی دووانە
- ئەو کەسانەی کێشی زیادەی جەستەیان هەیە
- ئەو کەسانەی کۆکەی درێژخایەنیان هەیە
- ئەو کەسانەی قەبزیی درێژخایەنیان هەیە
- ئەو کەسانەی شتی زۆر قورس هەڵدەگرن
- کۆبوونەوەی شلە لە ناو سکدا
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر فتقی ناوک، دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن:
سەروەر سالار
3 کاتژمێر پێش ئێستا