ڕەوشتی بەرزی ، پێناسەی ڕاستەقینەی هاندەرانی یانەی نەورۆزە
سەلام تاهیر
لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکردنەوەی خولی ئەستێرەکانی تۆپی پێی عێراق، با هەموومان پێکەوە یاریگای نەورۆز بکەینە لانەی ڕوویەکی جوانی شارەکەمان و پشاندانی باڵاترین بەهای وەرزشی .
با ئەم خولە بکەینە دەرفەتێک بۆ پێشوازیکردنێکی شایستە لە یانەی میوان و هاندەرەکانیان.
بنەما سەرەکییەکانی هاندانی نموونەیی :
میوانداری و ڕێزگرتن:
پێشوازییەکی گەرم لە یانە میوانەکان و هاندەرانیان بکەین ، دوور بکەوینەوە لەو ڕەفتارانەی کە بەرامبەرەکەمان پێی ناخۆش دەبێت.
ڕێزلێنانی ناوبژیوانان:
لە کاتی بردنەوە یان دۆڕاندندا، هەمیشە ڕێزی ناوبژیوانان بگرین، تەنانەت ئەگەر هەڵەشیان هەبێت.
پشتیوانیی بێوچان:
بە جۆش و خرۆشەوە هانی یانەکە بدەین و هەوڵ بدەین زۆرترین هاندەر لە یاریگادا ئامادە بێت.
دوور بکەوینەوە لە وتنەوەی هەر دروشم یان قسەیەکی نەشیاو کە یانەو هاندەرانی بەرامبەر پێیان ناخۆش بێت .
پاراستنی ژینگە و کەلوپەل:
پاراستنی کەلوپەل و پێداویستییەکانی ناو یاریگا بەشێکی سەرەکییە لە هاندان و بەرپرسیارێتی .
با دوای تەواوبوونی یارییەکە، هەموان پێکەوە یاریگاکە پاک بکەینەوە ، چونکە یاریی داهاتوو دیسانەوە هەموومان لە هەمان شوێن دەبینەوە .
با گشت هاندەرانی هەرچوار یانەکەی کوردستان یەک دەنگ و یەک ڕەنگ بین بەرامبەر یانەکانی تری عێراق .
با هەموومان پێکەوە ڕوویەکی جوانی سلێمانی و یانەی نەورۆز پیشانی هەمووان بدەین
2 کاتژمێر پێش ئێستا