سلێمانى دەستیپێکرد

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا

. سەرپەرشتیار و ستافی هونەری تیمی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سلێمانی ئاشکرا کرا
. ئەم وەرزە ڕکابەرى سەرکەوتن بۆ خولى پلەیەک دەکەن
. گواستنەوەى یاریزانان دەستێپێکرد

یانەى سلێمانى بەمەبەستى ئامادەکارى بۆ بەشداریکردن لە خولى پلەدووى یانەکانى عێراق، سەرپەرشتیار و ستافی هونەری ئاشکرا کرد و لە یەکەم رۆژى دەستبەکاربوونیان دوو گرێبەستیان ڕاگەیاند.

سەرپەرشتیار و ستافی هونەری تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سلێمانی بۆ وەرزی (2026-2027)

د. یاسین عەبدولمەناف ( سەرپەرشتیار)
فەوزی عەبدولسادە (یاریدەدەری ڕاهێنەر)
عەلی نوعمان حەمید (ڕاهێنەر)
هەرێم بورهان (یاریدەدەری ڕاهێنەر)
ڕاستگۆ سەعید (ڕاهێنەری گۆڵپارێز)

نیهاد عەلی فەیاز دەبێتە یەکەمین گرێبەستی یانەی سلێمانی بۆ وەرزی نوێ
یانەی وەرزشی سلێمانی بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی تیمی تۆپی پێ لە وەرزی نوێی خولی عێراقدا، بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی ناوەندکار نیهاد عەلی فەیاز واژۆ کرد.
زانیاری:
ناو: نیهاد عەلی فەیاز
ساڵی لەدایکبوون: ١٩٩٦
شوێنی یارییکردن: ناوەندکار
یانەکانی پێشووی: زاخۆ، نەفتی وەسەت، کەربەلا، ڕومادی، ناسریە، سناعات کارەبایی.

زەید قەحتانیش گرێبەستى یانەی سلێمانی واژۆ کرد
یانەی وەرزشی سلێمانی بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی تیمی تۆپی پێ لە وەرزی نوێدا، بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزان زەید قەحتان عەبدولواحید واژۆ کرد.
زانیاری:
ناو: زەید قەحتان عەبدولواحید
ساڵی لەدایکبوون: ٢٠٠٢
شوێنی یارییکردن: ناوەند لای چەپ
یانەکانی پێشووی: حەشەد، دیفاع مەدەنی، سناعە، تیجارە.

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا