نەینەوا... شاکارە موزیکییەکەی حسێن عەلیزادە
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
موزیکی نەینەوا، لە دانان و ژەنینی حسێن عەلیزادە، موزسیانی ناسراوی ئێران، لە دیارترین پارچە موزیکییە هاوچەرخەکانە.

نەینەوا:
- کۆنچێرتۆیەکی نیۆ-کلاسیکییە بۆ ئامێرە ژێدارەکان و نەی
- چاودێرە موزیکییەکان بە میلێکی گەورە و مێژوویی دادەنێن لە مێژووی موزیکی هاوچەرخی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لە ئاستی ناوەڕۆکدا، موزیکەکە:
- هەڵگری خەم و ئازارێکی قووڵە
- ناونیشانەکەی لە مێژووی ڕووخانی نەینەوای پایتەختی ئاشوورییەکان وەرگرتووە

گەرچی عەلیزادە پێشووتر جەختی لەوە کردووەتەوە: "ئەم موزیکە پەیوەندیی بە هیچ بۆنە و ڕێوڕەسمێکی ئایینییەوە نییە"، بەڵام بەهۆی کاریگەرییەکەی لە دەرخستنی ئازار و خەم، سەدان لایەنی جیاواز بۆ لەدەستدان و پرسە نیشتمانی و ئایینییەکان بەکاریدەهێنن
حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا