کۆتایی زنجیرەی The Simpsons نزیکە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- نانسی کارترایت: وەرزی 40 کۆتا وەرزی زنجیرەکە دەبێت
- هیچ ڕاگەیێنراوێکی فەرمی لەبارەی کۆتاییەکەی بڵاونەکراوەتەوە
- تاوەکو بەهاری 2029 زنجیرەکە درێژکراوەتەوە
- ساڵی 2027 دووەم فیلم درێژی بڵاودەکرێتەوە

لە لێدوانێکی نوێدا، نانسی کارترایت، خانمە ئەکتەر و دەنگی کارەکتەری بارت سیمپسن لە زنجیرەی سیمپسنەکان، بۆچوونی خۆی لەبارەی کاتی تەواوبوونی زنجیرەکە دەربڕی:
- پێشبینی دەکات وەرزی 40 کۆتا وەرزی زنجیرەکە بێت
- زنجیرەکە لە 37ـەمین وەرزی خۆیدایە
- بەگوێرەی پێشبینییەکانی کارترایت بەهاری 2029 زنجیرەکە کۆتایی دێت

تاوەکو داوام لێ بکەن بەردەوام دەبم لە بەشداریکردن لە زنجیرەی سیمپسنەکان
نانسی کارترایت

ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت:
- بەردەوامبوونی زنجیرەکەیە تاوەکو وەرزی 40
- بڵاوکردنەوەی دووەم فیلمی سینەمایی سیمپسنەکان لە ساڵی 2027
- بەردەوامبوونی زنجیرەکە پەیوەست بە ڕووداوە جیهانییەکان

زنجیرە ئانیمەیشنی سیمپسنەکان:
- لەبارەی ژیانی ڕۆژانەی خێزانێکی ئەمریکییە
- بەرهەمێکی ڕەخنەگر و تەنزئامێزی کۆمەڵایەتی و سیاسییە
- ساڵی 1987 یەکەم ئەڵقەی بڵاوکراوەتەوە
- ساڵی 2007 یەکەم فیلمی درێژی بەرهەمهێنراوە

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا