پارچەیەکی هونەریی دزراوی پیکاسۆ ڕادەستی پۆلیس کرایەوە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • پارچەیەکی هونەریی چنراوە
  • هەشت ساڵە دیار نییە
  • ڕادەستی پۆلیسی میڵوەوکی کراوە لە ئەمریکا
  • بەهاکەی 50 هەزار دۆلارە

لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا لە شاری میڵوەوکی ئەمریکا، پارچەیەکی هونەریی چنراوی پابلۆ پیکاسۆ، ڕادەستی پۆلیس کرایەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:

  • پارچە هونەرییەکە بە ناونیشانی Torero، پارچەیەکی چنراوە
  • ساڵی 2018 لە شاری میڵوەوکی دزراوە
  • پاش هەشت ساڵ ڕادەستی پۆلیسی شارەکە کراوەتەوە
  • ناسنامەی ئەو لایەنەی پارچەکەی ڕادەست کردووە نادیارە
  • دۆخی پارچەکە زۆر باشە
  • تەنیا 30 جۆری لەم چنراوە لە جیهاندا هەیە

بەهای چنراوەکە لە سەردەمی دزرانیدا 50 هەزار دۆلار و زیاتر بووە

چاودێران

پابلۆ پیکاسۆ لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، سەدان هەزار پارچەی هونەریی دروستکردووە، کە زیاتر لە دوو هەزار پارچەیان چنینن بە تێکەڵکردنی ماتریاڵە هونەرییەکانی دیکە.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا