عێراق هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانەوەی پارچە دزراوەکان چڕدەکاتەوە
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
- گەڕاندنەوەی پارچە دزراوە مێژووییەکان بووە بە خاڵی سەرەکیی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی کەلەپوور
- هەزاران پارچەی مێژوو عێراق پاش 2003 دزراون
- پارچەکان زیادکردنی ئاشکرایان بۆ دەکرێت
وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق، جەخت لە بەردەوامیی هەوڵەکانی دەکاتەوە، بۆ بەدەستهێنانەوەی پارچە شوێنەوارییە دزراوەکان، کە لە ڕابردوودا و بە شێوەیەکی نایاسایی، ئاودیوی وڵاتەکە کراون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت:
- دۆسیەی گەڕاندنەوەی پارچە دزراوەکان، بووە بە خاڵی سەرەکیی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی کەلەپووری نیشتمانی
- پاش 2003 تاوەکو ئێستا، هەزاران پارچەی شوێنەواریی عێراق دزراون
- زۆرێک لە پارچە دزراوەکان لە جیهان زیادکردنی ئاشکرایان بۆ کراوە

بەرپرسە عێراقییەکان: لەڕێگەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و دەرەوە، هاوتای پۆلیسی نێودەوڵەتی و دەزگا ئەمنییەکان، بە هاوبەشی باڵیۆزەکانی عێراق و عێراقییەکانی تاراوگە، چاودێریی پارچەکان دەکەین.

بە هەوڵەکانمان هەزاران پارچەی مێژووییمان گەڕاندووەتەوە بۆ مۆزەخانە و دامەزراوە تایبەتەکان
قاسم سودانی، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق
بەگوێرەی زانیاریی بریکارەکەی وەزارەت، جۆری ئەو پارچانەی ئاودیو دەکرێن سەر بە دوو پۆلن:
- پارچە تۆمارکراوەکان لە لیستی کەلەپوور: دۆزینەوەیان ئاسانە
- پارچە دەرکراوە نایاساییەکان: دۆزینەوەیان سەختە

حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا