ئەو ئەفسەر و پۆلیسانەی دەستدرێژییان کردەسەر کچە بەندکراوێک سزادران
پووختەی هەواڵ
- سزادانی ئەفسەرێک و سێ کارمەندی پۆلیس
- داگای سزای 10 ساڵ زیندانیکردن و دەرکردنیان لە پیشەکەیان بۆ دەرکردن
- چاپۆشی ناکرێت لە سووکایەتیکردن بە شکۆی مرۆڤەکان
فەرماندەیی پۆلیسی دیوانیە ئاشکرای دەکات، ئەو ئەفسەر و سێ کارمەندەی پۆلیس، کە دەستدرێژیی سێکسیان کردبووەسەر ژنێکی بەندکراو، سزادران.
پۆلیسی دیوانیە باسلەوە دەکات، دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بڕیاریداوە بە سزادانی ئەفسەرێک و سێ کارمەندی بنکەی پۆلیسی نەهزە، بە 10 ساڵ زیندانیکردن و دەرکردنیان لە پیشەکەیان.
ڕووداوەکەی 10 ڕۆژ لەمەوبەر
ڕۆژی 1ـی ئەم مانگە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، ئەفسەرێک و سێ کارمەندی پۆلیسیان بەهۆی تێوەگلانیان لە دەستدرێژیکردنەسەر ژنە ڕاگیراوێک، دەستگیر کردووە.
وەزارەتی ناوخۆ باسیلەوەکرد، بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە سووکایەتیکردن بە شکۆی مرۆڤ ناکەن و ڕێکاری یاسایی توندیان گرتووەتە بەر.
تۆمەتباران بە ماددەی 14ی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستگیرکرابوون
پێشتریش فەرماندەیی پۆلیسی دیوانیە پشتڕاستی کردەوە، تۆمەتباران دەستدرێژییان کردووەتەسەر ئەو ژنە ڕاگیراوە و بەگوێرەى ماددەی 14ی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕەوانەی دادگا کران.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
دەستگیرکردنی ئەفسەر و سێ پۆلیس بە تۆمەتی دەستدرێژی لە دیوانییە
2 کاتژمێر پێش ئێستا