ڕۆژنامەوانێکی ئەرجەنتین نهێنییەکانی کۆتایی مۆندیالی ئاشکراکرد

مەبەست عەدنان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕینزۆ پانتیچ، ڕۆژنامەوانێکی ناوداری ئەرجەنتینە و باسی ڕووداوەکانی پشت پەردەی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 دەکات و چەند شتێکی نوێی ئاشکراکرد.

"لە کاتی خۆگەرمکردنی پێش یاریی کۆتاییدا، سێ یاریزان تووشی گرژبوونی ماسولکە بوون. لە نێوانیاندا لیساندرۆ مارتینێز و کوتی ڕۆمێرۆ هەبوون، بەڵام نازانم سێیەم یاریزان کێ بوو، وای دادەنێم یەکێک بووبێت لە یاریزانەکانی هێڵی ناوەڕاست، چونکە یاریزانەکانی ناوەڕاست هەموویان ماندوو بوون، بەڵام دڵنیا نیم.

"لەبەرامبەر ئەو دۆخەدا، سکالۆنی پێشنیاری کرد بە شێوازێکی بەرگرییانە یاری بکەن. لە ڕاستیدا سکالۆنی دەیزانی ئیسپانیا چۆن یاری دەکات و ئەو یارییەی ئامادە کردبوو لە دوای یاریی فیناڵیسیما کە دواتر ئەنجام نەدرا، بەڵام ئەو پلانە چیتر نەدەتوانرا بە هەمان شێوە جێبەجێ بکرێت، چونکە بەشێک لە یاریزانەکان لە ڕووی جەستەییەوە تەواو ماندوو بوون و کاریگەرییان پێوە دیار بوو."

"سکالۆنی پێشنیاری تاکتیکێکی کردبوو کە زۆر هاوشێوەی ئەوە بوو بە درێژایی مۆندیالی 2026 بەکاریهێنا، ئەویش بەرگریکردن و گەیشتن بوو بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان... بەپێی بۆچوونی سکالۆنی، ئەگەر ئەرجەنتین یارییەکی هێرشبەرانە و پشتبەستن بە هێرشی هەڵگەڕاوەی بکردایە، ئەوا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین 4 گۆڵی لێ دەکرا."

"بۆیە پێشنیاری کرد بەرگری بکەن، بەڵام لەوکاتەدا ململانێیەکە دروست بوو کە دیبۆ مارتینێز و یاریزانە گەورەکانی تر دژی ستراتیژییەکەی ڕاهێنەر وەستانەوە، مارتینێز پێی گوتووە: «نەخێر، هاوڕا نیم، دەبێت هێرش ببەین» یاریزانێکی دیکەش گوتوویەتی: «دەبێت هێرش ببەین و گۆڵ تۆمار بکەین، ئەمە یاریی کۆتاییە و کەرەستەی پێویستمان هەیە بۆ هێرشبردن"

"چەندین بابەت و مشتومڕی جیاواز هەبوون، کە کۆتایی هات بەو وتارەی لای دەرگاکە کاتێک مێسی بە یاریزانەکانی دەگووت: «کوڕینە، هەموو شتێک لەبیر بکەن، ئارام ببنەوە، با بە ئاسوودەیی یاریی خۆمان بکەین وەک هەمیشە.» ئەوە مشتومڕێکی ئاسایی بوو بۆ ڕاهێنەرێک کە زۆر کراوەیە بۆ ئەو جۆرە گفتوگۆیانە لەگەڵ یاریزانەکانیدا."

مەبەست عەدنان

2 کاتژمێر پێش ئێستا