جۆرج ئاڕ. ئاڕ. مارتن لەبارەی فشارەکانی دەدوێت
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- سەرقاڵی نووسینی شەشەم ڕۆمانی زنجیرەی گەمەی تەختە پادشاییەکانە
- تەواونەکردنی دوایین ڕۆمانی بە شکستی ژیانی خۆی ناودەبات
- بۆ مارتن ساڵی 2026 پڕ بووە لە دڵەڕاوکێ و لەدەستدان
جۆرج ئاڕ. ئاڕ. مارتن، گەورە نووسەری ئەمریکی، بەردەوامە لە دواخستنی وادەی بڵاوکردنەوەی دوایین ناونیشانی سەر بە جیهانی گەمەی تەختە پادشاییەکان و لە نوێترین لێدواندا دەڵێت:
- ساڵی 2026 بۆ من ساڵێکی پڕ لە دڵەڕاوکێ بوو
- چەندین هاوڕێم لەدەستدا
- گرفتارم بەدەست هەڵچوونی تەمەنەوە
- هەموو ڕووداوەکانی ژیانم کاریگەرییەکی زیادەم لەسەر دروستدەکەن

قسەکانی مارتن پاش شەش مانگ دێت لە دوورکەوتنەوەی لە بڵۆگە تایبەتییەکەی لە ئینتەرنێت.
چی لەبارەی بەشە نوێیەکەی زنجیرەی گەمەی تەختە پادشاییەکان دەزانین؟
- ڕۆمانەکە بە ناونیشانی The Winds of Winter دوایین و شەشەم بەرگی زنجیرەی A Song of Ice and Fire دەبێت
- لە ساڵی 2011ـەوە مارتن کاری لەسەر دەکات
- چاودێران بۆ چاوەڕوانکراوترین ڕۆمانی هاوچەرخ ناوی دەبەن
- مارتن ئەم ڕۆمانە بە نەفرینەکەی ژیانی خۆی ناودەبات
- سەرەتای ساڵ ئاشکرای کرد کە زیاتر لە هەزار و 100 پەڕەی لێ نووسیوە
بەشێکی زۆر لە گرفتە دەروونییەکانی مارتن لەبارەی ڕۆمانە بڵاونەکراوەکەیەتی و دەڵێت:
- تەواوکردنی ئەم ڕۆمانە تەواوکردنی زنجیرەکەیە
- تەواونەکردنی ڕۆمانەکە شکست دەبێت بۆ ژیانم
- تاوەکو ئێستا وادەی تەواوکردن و بڵاوکردنەوەی دیار نییە

جۆرج ئاڕ. ئاڕ مارتن:
- 20ی کانوونی یەکەمی 1948 لە نیو جێرزی ئەمریکا لەدایکبووە
- لە منداڵییەوە خولیای کۆمیک، خەیاڵی زانستی و چیرۆکی کردووە و چیرۆکی بۆ منداڵانی گەڕەک نووسیوە
- بە هەرزەکاری کاری بۆ گۆڤاری کۆمیک کردووە
- کۆلێجی ڕۆژنامەوانی تەواوکردووە
- حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو بووە بە نووسەرێکی بەناوبانگ
- یەکەم ڕۆمانی لە ساڵی 1977 بە ناونیشانی Dying of the Light بڵاوکردووەتەوە
- سەرەتای نەوەدەکان زنجیرە ڕۆمانی جیهانی گەمەی تەختە پادشاییەکانی دەستپێکردووە
- 11 ڕۆمان، ژمارەیەک نۆڤلێت، کۆکراوەی چیرۆک و دەیان کورتەچیرۆکی نووسیوە
- براوەی 18 خەڵاتی ئەدەبیی جیهانییە

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا