یاریگەی یانەی سیروانی نوێ نۆژەندەكرێتەوە
سەرەتا چیمەنی یاریگاكە لە سروشتییەوە بۆ دەستكرد دەگۆڕدرێت
چواردەوری گۆڕەپانەكە دەكرێتە تارتان
شوێنی خۆگۆڕینی یاریزانان و دانیشتی هاندەران و راگەیاندنەكانیش بە شیاوی بنیاد دەنرێتەوە
سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێری یانەی سیروانی نوێ بڕیاری نۆژەنكردنەوەی یاریگەی سەرەكی یانەكەیانداو كارەكانی نۆژەنكردنەوەی یاریگاكەش كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
نۆژەنكردنەوەی یاریگەكە قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەكرێت و كۆمپانیایەكی تایبەت بە دروستكردنی یاریگاش لە ناوخۆی كوردستان كارەكان بەرێوەدەبات.
بەپێی ئەو دەرخستەیەی بۆ یاریگەكە كراوە، سەرەتا چیمەنی یاریگاكە لە سروشتییەوە بۆ دەستكرد دەگۆڕدرێت و دواتر چواردەوری گۆڕەپانەكە دەكرێتە تارتان و شوێنی خۆگۆڕینی یاریزانان و دانیشتی هاندەران و راگەیاندنەكانیش بە شیاوی بنیاد دەنرێتەوە.
بە تەواوبونی كارەكانیش، یاریگەكە دەخرێتە خزمەتی یاریزانان و وەرزشكارانەوە، بەوەش شاری سلێمانی لە رووی وەرزشییەوە هەنگاوێكی دیكە دەچێتە پێشەوەو یاریگەیەكی دیكەی شیاوی دەبێت تا یارییەكانی خولەكانی كوردستان و عێراقی تێدا بەرێوەبچێت.
1 کاتژمێر پێش ئێستا