کەڕوویەکی کوشندە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوبووەتەوە
گران جاف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
زانیاریی پێویست لەسەر کەڕووەکە
- کەڕووەکە ناوی کاندیدا ئێس ئەورسە و یەکەم جار لە ساڵی 2016 لە ئەمریکا بڵاوبووەوە
- بە گوێرەی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، لە ساڵی 2025، 4200 کەس تووشی کەڕووەکە بوون
- بەڵام تەنیا لە حەوت مانگی سەرەتای ساڵی 2026ـدا، ژمارەی حاڵەتەکان گەیشتوونەتە 3400
- زۆرینەی حاڵەتەکان لە ویلایەتی کالیفۆرنیان
- ئەم کەڕووە دەبێتەهۆی هەوکردنی برین، بۆریی میز و گوێیەکان، لە حاڵەتە توندەکانیشدا هەوکردنی خوێن دروستدەکات
- ئەو کەسانەی سیستمی بەرگریی جەستەیان لاوازە، دووچاری مەترسییەکانی کەڕووەکە دەبنەوە
زانیاریی زیاتر
- نیشانە باوەکانی نەخۆشییەکە بریتینلە لەرز و تا، دابەزینی فشاری خوێن، خێرالێدانی دڵ، بێهێزی و نیشانەی پەیوەست بە شوێنی هەوکردنەکە
- ئەو کەسانەی تەندروستن و نەخۆشیی دیکەیان لەگەڵ نییە، دووچاری مەترسییەکانی کەڕووەکە نابنەوە
- کەڕووەکە زیاتر لەسەر ڕووی پێداویستییە پزیشکییەکانەوە بڵاودەبێتەوە و ئەو کەسانەی ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشخانەکان دەمێننەوە و نەخۆشیی دیکەیان هەیە، مەترسیی زۆریان لەسەرە

گران جاف
1 کاتژمێر پێش ئێستا