کاریگەری شرۆڤەکار لەسەر هۆشیارکردنەوەی تاکی گۆمەڵگا

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ساسان عومەر

دوو جۆر شرۆڤەکارمان هەیە :
یەکەم: شرۆڤەکاری یاری : ئەرکی شیکاری کردنی لایەنە شاراوەکانی یارییە کە بینەر و هاندەران نایبینن و لێی تێ ناگەن ئەویش لایەنی :
١/ تەکنیكی یاریزانان .
٢/ تاکتیك و پلانی ڕاهێنەران .
٣/ شێوازی داڕشتنی یاریکردنی ڕاهێنەر و گونجانی لەگەڵ شێوازی یاریکردنی یاریزانان .
٤/ ئەو هۆکار و کاریگەرییانەی کە شێوازی یاریکردنی تیپ ئەگۆڕێ .

دووەم /
شرۆڤەکاری یاساکانی تۆپی پێ : ئەم جۆرە شیکارییە پێویستە کاریگەرییەکی ئەرێنی و سودبەخشی تەواوی هەبێ لەسەر تاکی کۆمەڵگا ئەویش لەرێی ئەوەی کە خۆی پێویستە کەسێکی تەواو شارازابێت لە بنەماکانی شیکاری بەندی یاساکانی تۆپی پێ وە ڕابردوویەکی باش و پاكی هەبێ لە بواری ناوبژیوانی کردن وە شیکارییەکانی بەتەواوی دوور بێ لە بیر و بۆچوونی خۆی بەڵکو لەسەر بنەمای وردی زانستی و یاسایی بێ

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا