پارەی گەورەترین تابلۆی جیهان نادیارە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- لە سەردەمی کۆرۆنا و لەلایەن هونەرمەندێکی بەریتانییەوە دروستکراوە
- ساڵی 2021 و لە دوبەی بە 62 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
- پارەکەی بۆ ئاژانسەکانی یونسکۆ و یونسێف دەستنیشان کرابوو بەڵام پێیان نەگەیشتووە
- دادگای دوبەی کڕیار و فرۆشیاری تابلۆکە بە بەرپرسیاری دیارنەمانی پارەکە دەزانێت
تابلۆیەکی گەورە و زەبەلاح، کە لە سەردەمی کۆرۆنا دروستکرا، لە زیادکردنێکی ئاشکرا و بە ملیۆنان دۆلار لە ساڵی 2021 فرۆشرا و ئامانج لێی کۆکردنەوەی هاوکاری و پارە بوو بۆ منداڵانی یونسێف و یونسکۆ، بەڵام تاوەکو ئێستا، هەردوو ئاژانسەکە پارەکەیان وەرنەگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
- تابلۆکە ساڵی 2020 لەلایەن ساشا جافری هونەرمەندی بەریتانی دروستکراوە
- قەبارەکەی 17 هەزار پێ چوارگۆشەیە
- هەڵگری تۆماری گینسە بۆ گەورەترین تابلۆ
- ساڵی 2021 بە 62 ملیۆن دۆلار لە دوبەی فرۆشرا

گرفتە سەرەکییەکە:
- فرۆشتنی ئەم تابلۆیە ئامانج لێی کۆکردنەوەی هاوکاری بوو بۆ منداڵانی سەر بە ئاژانسەکانی یونسێف و یونسکۆ
- پێنج ساڵە تابلۆکە فرۆشراوە و ئاژانسەکان تاوەکو ئێستا پارەکەیان پێ نەگەیشتووە
- کڕیاری تابلۆکە بازرگانێکی بواری ئاڵوگۆڕی دراوی ئەلیکترۆنییە و پابەند نەبووە بە گرێبەستەکە
لایەنەکان چی دەڵێن؟
- دامەزراوەی Dubai Cares – بەرپرسیار لە وەرگرتن و گەیاندنی پارەکە: کڕیار نەیتوانیوە تەواوی پارەکەمان پێ بدات.
- دادگای دوبەی: فرۆشیار و کڕیار پابەند نین بە مامەڵەکە و بەگوێرەی مەرجەکان بەرپرسیارن.
- جافری هونەرمەند: بەرپرسیار نیم و من تەنیا هونەرمەندم و تابلۆکەم بەخشیوە.

ساڵی 2022، دامەزراوەی دوبەی کەیرس، بڕی ملیۆنێک و 900 هەزار دۆلاری بە یونسێف داوە، بەڵام سەرپەرشتیارانی ئاژانسەکە ڕەتی دەکەنەوە، پارەکە بەشێک بێت لە مامەڵەی فرۆشتنی تابلۆکە.
گرفتەکان بەردەوامن و تاوەکو ئێستا دادگا دۆسیەکەی یەکلایی نەکردووەتەوە.
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا