پوختەیەک لەبارەی چینایەتی لە خێزانی گورگەکاندا
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
گورگ خاوەنی یەکێک لە تۆکمەترین خێزانەکانە لە جیهانی کێویدا، بە چەشنێک تەواوی ئەندامەکانی ئەرکی تایبەت و گرنگیان لە ئەستۆ گرتووە.
خێزانی گورگەکان بەسەر پێنج چیندا دابەش دەبێت:
- دووانەی ئالفا (نێر و مێ)ی سەرەکی - سەرکردایەتی دەکەن، ڕێچکەی ڕاوکردن و کۆچ دادەنێن، پێش هەمووان ژەم دەخۆن، تەنیا ئەوان جووت دەبن

- دەستەی بێتا (ڕێکخەر) - ڕێکخستن و جڵەوی ئەندامەکانیان لەدەستە، جێگرەوەی ئالفان

- دەستەی دەلتا و چینی ناوەند - هێز و بازووی سەرەکین، پاسەوانی دەکەن، ڕاو دەکەن، ئاگاداری بێچووەکان دەبن

- دەستەی ئۆمێگا - هاودەم و یارمەتیدەرن، ئارامیی نێوان ئەندامەکان دەپارێزن

- بێچووەکان - هیچ ڕۆڵێکی سەرەکییان نییە جگە لەوەی مانەوەی تەواوی خێزانەکە مسۆگەر دەکەن

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا