کەمال محەممەد کۆنسێرتێک بۆ نەخۆشخانەی هیوا سازدەکات

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەوەی پێویستە بیزانیت:

  • کۆنسێرتەکە بۆ پاڵپشتیکردنە لە تووشبووانی شێرپەنجە و نەخۆشخانەی هیوا
  • 27ی ئاب لە هۆڵی تەلاری هونەری سلێمانی سازدەکرێت
  • دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت
  • تەواوی داهاتی کۆنسێرتەکە دەچێتە سەر هەژماری نەخۆشخانەی هیوا لە بانکی سلێمانی
  • بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی دارایی سلێمانی چاودێریی پڕۆسەکە دەکات

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کەمال محەممەد، هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، سازکردنی کۆنسێرتێکی خێرخوازیی تایبەتی بەمەبەستی پاڵپشتیکردن لە نەخۆشخانەی هیوا ڕاگەیاند.


ئەمڕۆ دوو شتی زۆر جوانمان کۆکردووەتەوە، کە هەردوکیان مۆرکی شاری سلێمانین: ئەوانیش کەمال محەممەد و نەخۆشخانەی هیوان

د. یاد نەقشبەندی – بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا

پارەکە بۆ چی تەرخان دەکرێت؟

  • پڕۆژە
  • کڕینی دەرمان
  • نۆژەنکردنەوە
  • کڕینی ئامێر

خێرخواز، سەرمایەداران و لایەنە سیاسییەکان بەشدار بن لە کڕینی بلیتی ئەم کۆنسێرتە

د. یاد نەقشبەندی – بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا

شێوازی کڕینی بلیت بە دوو جۆرە:

  • ئۆنڵاین
  • دەستی

خۆشحاڵ و خۆشبەختم کە بتوانم شتێک بکەم بۆ ئازاری منداڵەکان... ئەگەر سواڵ بکەم بۆ ئەم نەخۆشخانەیە هێشتا کەمە

کەمال محەممەد

کەمال محەممەد لە چوارچێوەی کۆنگرەکەدا داوای ئاسانکاریی لە لایەنەکانی هەولێر کرد و وتی: گەر بتوانم لە هەولێریش کۆنسێرت سازدەکەم بۆ هاوکاریکردنی نەخۆشخانەی نانەکەلی.


لە ناوەڕۆکدا، ئەم کۆنسرێتە، بە ناونیشانی "هیوایەک بۆ هیوا" بەرهەمێکی نوێ لەخۆدەگرێت، کە دەقەکەی لە نووسینی ئیسماعیل تاڵەبانییە و تایبەتە بە نەخۆشانی شێرپەنجە؛ هاوکات ژمارەیەک گۆرانی کۆن و دیکەی کەمال محەممەد پێشکەش دەکرێن.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا