مانچێستەر سیتی بە فەرمی گواستنەوەی جیرۆنیمۆ ڕولی ڕاگەیاند
پوختەی هەواڵ:
- مانچێستەر سیتی گواستنەوەی جیرۆنیمۆ ڕولی گۆڵپارێزی ئەرجەنتینیی ڕاگەیاند.
- بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهای گرێبەستەکە ملیۆنێک و 96 هەزار دۆلارە.
- یاریزانەکە گرێبەستێکی دوو ساڵەی تاوەکو حوزەیرانی 2028 واژۆ کرد.
- ڕولی لە مانچێستەر سیتی وەک گۆڵپارێزی یەدەگ بۆ جێگەی جیانلویجی دۆنارۆما ڕۆڵ دەبینێت.
وردەکاریی دارایی و گەڕانەوە بۆ مانچێستەر
ئەمڕۆ چوارشەممە، یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیزی بە شێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە لە یانەی مارسیلیای فەرەنسییەوە گرێبەستی لەگەڵ جیرۆنیمۆ ڕولیی گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی واژۆ کردووە.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە گۆڵپارێزەکە پشکنینە پزیشکییەکانی مان سیتی بە سەرکەوتووانە تێپەڕاند، هەرچەندە یانەکە بەهای گرێبەستەکەی بە فەرمی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن گوژمەکەی دەگاتە دەوروبەری ملیۆنێک و 96 هەزار دۆلار.
پێگەکەی لە پێکهاتەی ماریسکا
ڕولی تەمەن 34 ساڵ کە پێشتریش لە وەرزی 2016-2017 ماوەیەکی کورت لە ڕیزەکانی سیتی بووە، بۆ جاری دووەمە کە دەگەڕێتەوە بۆ یانە شینەکەی شاری مانچێستەر.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئەم گۆڵپارێزە خاوەن ئەزموونە گرێبەستێکی دوو ساڵەی واژۆ کردووە و وەک جێگر و یەدەگی جیانلویجی دۆنارۆما پشتی پێدەبەسترێت.
ڕاگەیەندراوی فەرمیی یانەکە
یانەی مانچێستەر سیتی لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا بڵاوی کردەوە، "یانەکە خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ جیرۆنیمۆ ڕولی و گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە بە گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو وەرز لە یانەی مارسیلیاوە پەیوەندی بە تیمەکەوە کردووە، گرێبەستەکەشی تاوەکو حوزەیرانی 2028 بەردەوام دەبێت."
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوو کە ڕولی درێسی ژمارە 28 دەپۆشێت و دەبێتە بژاردەیەکی بەهێز لە پێکهاتەکەی ئینزۆ ماریسکای ڕاهێنەردا، بە ئامانجی دروستکردنی کێبڕکێیەکی بەهێزتر لە هێڵی بەرگری و گۆڵپارێزی یانەکەدا.
2 کاتژمێر پێش ئێستا