ئەگەر ئەلڤارێز سەرنەگرێت بەرشلۆنە ئامانجی دیکەی هەیە
پوختەی هەواڵ:
- دۆسیەی گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێز بۆ یانەی بەرشلۆنە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە
- ئەتلەتیکۆ داوای 150 ملیۆن یۆرۆ دەکات
- ئەتلەتیکۆ بە هیچ شیوەیەک ڕازی نییە ئەلڤارێز بۆ بەرسلۆنە بێت
- بەرشلۆنە لە ئەگەری ڕێککنەکەوتن لەگەڵ ئەلڤارێز، ئەوا ئامانجیان لاوتارۆیە
ئەرجەنتینیەکی دیکە
دۆسیەی گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێز بۆ یانەی بەرشلۆنە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام بەرشلۆنە لە ئەگەری ڕێککنەکەوتن لەگەڵ ئەلڤارێز، ئەوا پەنا دەباتە لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی.
دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشیی بەرشلۆنە لەگەڵ بریکاری لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری ئینتەرمیلان کۆبووەتەوە.
بەرشلۆنە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە بژاردە جێگرەوەکانی گواستنەوەی یاریزانان، بۆ حاڵەتێک ئەگەر نەتوانن ڕێککەوتن بۆ هێنانی جولیان ئەلڤارێز، هێرشبەری ئەتلێتیکۆ مەدرید ئەنجام بدەن.
هەفتەی ڕابردوو دیکۆ دانوستانی لەگەڵ ئەلێخاندرۆ کامانیۆی بریکاری یاریزانەکە کردووە بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی ئەم هێرشبەرە تەمەن 28 ساڵەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.
مارتینێز لە وەرزی 2018-2019 لە ڕیزەکانی نێراتزۆری یاری دەکات، یەکێک بوو لە گۆڵکاری خولی ئیتاڵیایە بۆ وەرزی 2025-2026 بە تۆمارکردنی 17گۆڵ لە 30 یاریی دا، هەروەها توانیوویەتی 3 گۆڵ لە 7 یاریی دا لە جامی جیهانیی 2026 تۆمار بکات.
1 کاتژمێر پێش ئێستا