پۆستەری فیلمی سینەمایی ماڵی نەنە بڵاوکرایەوە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بە فەرمی، پۆستەری یەکەمی فیلمی سینەمایی کوردیی ماڵی نەنە بڵاوکراوەتەوە و بینەران چاوەڕێی نمایشکردنین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
- فیلمی نەنە، یەکەم فیلمی سینەمایی کوردییە لە ژانرای خێزانییدا
- لە دەرهێنانی محەممەد مەستەفا و بەرهەمهێنانی باهۆز نەسڕەدینە
- هەڵگری چەندین پەیامی پەروەردییە
- کۆمیدیایەکی سەنگین و جیاواز پێشکەش دەکات

کەی نمایشی دەستپێدەکات؟
بڕیارە ڕێکەوتی 27ی ئاب و ڕۆژانی دوایی، لە سەرجەم سینەماکانی هەرێمی کوردستان، نمایشی فیلمەکە دەستپێبکات.
دیارترین ئەو ئەستێرانەی لەم فیلمەدا بەشدارن:
- سیروان جەمال
- خەرمان هیرانی
- هەڵوێست جەمال
- هێلین شێرزاد
- هەتوان هێرش
- زین ڕەوەز
- دێرێ دارکۆ

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا