سارە کۆرتیسی ئیتاڵی ڕیکۆردی جیهانیی 50 مەتری پشتەمەلەی شکاند

نەورۆز عوسمان 2 کاتژمێر پێش ئێستا
SWIMMING-EUR-2026
SWIMMING-EUR-2026

پوختەی هەواڵ:

  • سارە کۆرتیسی ئیتاڵی ڕیکۆردی جیهانیی 50 مەتری پشتەمەلەی شکاند.
  • کۆرتیس لە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانێتیی ئەورووپا لە پاریس ماوەکەی بە 26.63 چرکە بڕی.
  • ڕیکۆردە کۆنەکە بە ناوی کایلی ماکیونی ئوسترالییەوە بوو کە ماوەکەی بە 26.86 چرکە بڕیبوو.
  • ئەمە یەکەم ڕیکۆردی جیهانییە لە پاڵەوانێتیی یارییە ئاوییەکانی ئەورووپای 2026 تۆمار دەکرێت.

مەلەوانی گەنجی ئیتاڵی، سارە کۆرتیس، ڕیکۆردی جیهانیی مەلەوانیی 50 مەتری پشتەمەلەی لە ئاستی خانماندا شکاند، دوای ئەوەی لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا و لە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانێتیی ئەورووپا بۆ یارییە ئاوییەکان لە پاریس، ماوەکەی بە 26.63 چرکە بڕی.

کۆرتیس پێش ڕیکۆردی پێشووی کایلی ماکیونی ئوسترالی کەوت کە خاوەنی پێنج میدالیای زێڕینی ئۆلۆمپییە و پێشتر ماوەکەی بە 26.86 چرکە لە تشرینی یەکەمی 2023 لە بوداپێست تۆمار کردبوو، بەڵام ئەم دەستکەوتەی کۆرتیس بووە یەکەم ڕیکۆردی جیهانی لە پاڵەوانێتیی 2026ی ئەورووپادا.

ئەم مەلەوانە 19 ساڵەی ئیتاڵیا کە لە زانکۆی ڤێرجینیا دەخوێنێت، پێشتریش لە حوزەیرانی ڕابردوودا ڕیکۆردی ئەورووپای بە کاتی 27.07 چرکە تۆمار کردبوو، هەروەها بەر لەم سەرکەوتنە میدالیای برۆنزی لە بڕینی 100 مەتری ئازادی بەدەست هێنابوو.

لە هەمان ڕکابەریدا، ئەلینا گایڤۆتدینۆڤای ڕووسی بە تۆمارکردنی 26.91 چرکە پلەی دووەمی لە قۆناغی پێشکۆتایی بەدەست هێنا کە سێیەم خێراترین کاتە لە مێژووی ئەم ڕکابەرییەدا.

نەورۆز عوسمان

2 کاتژمێر پێش ئێستا