هەفتەى داهاتوو بڕیارى خەرجکردنى مووچەى هەرێمى کوردستان دەدرێت
جەبار حسین 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- چاوەڕوان دەکرێت سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بڕیارى خەرجکردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بدرێت.
- تاوەکو ئێستا 600 ملیار دینار کۆکراوەتەوە.
- 240 ملیار ماوە کۆبکرێتەوە.
بە گوێرەى ئەو زانیارییانەى گەیشتووە بە کەناڵ8، تاوەکو ڕۆژى سێشەممەى ڕابردوو زیاتر لە 600 ملیار بۆ مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان کۆکراوەتەوە، بەڵام زەحمەتە ئەمڕۆ بتواندرێت 240 ملیارى دیکە کۆبکرێتەوە بۆ ئەوەى بنێردێرێت بۆ هەرێمى کوردستان.
تەواوکارى مووچە کەى کۆدەکرێتەوە؟
- لە هەموو حاڵەتەکاندا ڕۆژى یەکشەممە یان دووشەممە پارەکە کۆدەکرێتەوە و بڕیارى خەرجکردنى مووچە دەدرێت.
- بڕیارە دواى کۆکردنەوەى پارەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بەلێبڕینى 120 ملیارەکەوە ڕەوانەى هەرێمى کوردستان بکرێت.
- هەرچەندە عێراق کێشەی کەمیی سیولەی هەیە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەى هەرێمی کوردستان ڕژدە لەسەر کەمکردنەوەی ئەو 120 ملیارە، چونکە تاکە لەمپەر لە بەردەم مووچە، ئێستا120 ملیار دینارەکەیە.
پرسى داهات و مەقاسە
پرسی داهاتی نانەوتی لە نێوان هەولێر و بەغداد بەگوێرەی ڕێککەوتنی مانگی تەممووزی 2025ـە، کە بڕی 120 ملیار دیناری بۆ دیاریکراوە. ئەم بڕە پارەیە وەک خۆی دەمێنێتەوە تاوەکو ئەو کاتەی لێکتێگەیشتنی نوێ دروست دەبێت یان یاسای بودجەی2027 پەسەند دەکرێت.
مانگی حوزەیران، هەرێمی کوردستان، 50 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی بە کاش خستە سەر لقی هەولێری بانکی ناوەندی، بەڵام بەغداد بۆ تەواوکاریی پشکی داهاتەکە، بڕی120 ملیار دینارەکەی "مەقاسە" کردووە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/225212
جەبار حسین
3 کاتژمێر پێش ئێستا