چوونی ئێنزۆ بۆ مان سیتی چۆن ڕوودەدات؟

مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • دەنگۆی پەیوەندییکردنی ئێنزۆ هەیە بە مان سیتییەوە
  • مان سیتی گفتوگۆیان لەگەڵ یاریزانەکە کردووە
  • چێڵسی نرخی ئێنزۆی بە 120 ملیۆن پاوەندی دەستنیشانکردووە
  • چوونی ئێنزۆ بۆ سیتی بەندە بە ڕۆیشتنی ڕۆدری لە سیتی

پەیوەندی سەرەتایی

دەنگۆی پەیوەندیکردنی ئێنزۆ فێرناندێز، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئەرجەنتینی و یانەی چێڵسی، بە یانەی مانچێستەر سیتییەوە یەکێکە لە گەرمترین بابەته كانی گواستنەوەی هاوینەی 2026.

بەپێی زانیاریی میدیاکان، بەرپرسانی مانچێستەر سیتی لە ڕێگەی بریکاری یاریزانەکەوە پەیوەندییان بە ئێنزۆ فێرناندێزەوە کردووە و حەزی خۆیان بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵیدا دەربڕیوە.

داواکاری دارایی چێڵسی

یانەی چێڵسی بە هیچ شێوەیەک نایەوێت بە ئاسانی دەستبەرداری ئێنزۆ ببێت و بڕی 120ملیۆن پاوەندی لەسەر داناوە، هەروەها چێڵسی داوای کردووە کە ئەگەر ڕێککەوتنێک هەبێت دەبێت پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی ئینگلیزی (24ـی ئاب) کۆتایی پێبێت.

ڕاهێنەر ئێنزۆ مارێسکا


ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی (ئێنزۆ مارێسکا) کە پێشتر لە چێڵسی لەگەڵ ئێنزۆ کاریکردووە، سەرسامی خۆی بۆ تواناکانی دەربڕیوە و پێیوایە بژاردەیەکی سەرەکییە بۆ ڕێکخستنەوەی هێڵی ناوەڕاستی سیتی.

ڕۆشتنی ڕۆدری


گواستنەوەی ئێنزۆ فێرناندێز بە پلەی یەکەم بەستراوەتەوە بە ڕوودانی گواستنەوەی ڕۆدری بۆ یانەی بەرشلۆنە، کە دانوستانەکانی لە قۆناغی پێشکەوتوودان.
کەمکردنەوەی نرخی یاریزانەکەش بووەتە کێشەیەک مانچێستەر سیتی لە ئێستادا ئامادە نییە بە تەواوی ئەو 120ملیۆن پاوەندەی چێڵسی بدات، بە تایبەت دوای ئەوەی پارەیەکی زۆریان لە کڕینی یاریزانان خەرجکردووە.
تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمی لە نێوان هەردوو یانەدا نەکراوە، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن و هەموو شتێک بەندە بە یەکلاییبوونەوەی پاشەڕۆژی ڕۆدری لە مان سیتی.

مەستان حوسامەدین

2 کاتژمێر پێش ئێستا