عێراق دەستى بەسەر 20 درۆنی دروستکراوی ناوخۆییدا گرت
پووختەی هەواڵەکە
- وەزارەتی ناوخۆ: چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانی بە درۆنەکانەوە دەستگیرکراون
- سەرجەم درۆنەکان دروستکراوی ناوخۆیی بوون
- دەزگا ئەمنییەکان دوو ئۆپراسیۆنیان بۆ دەستبەسەراگرتنی درۆنەکان ئەنجامداوە
بە گوێرەی هەواڵێک کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستبەسەرداگرتنی 20 درۆنی لە بەغداد ڕاگەیاند، کە لە ناوخۆى وڵاتەکە دروستکراون.
ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، تیمەکانی دەزگای هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە دوو ئۆپراسیۆنی جیادا دەستیان بەسەر 20 درۆندا گرتووە و چوار کەسیش بە تۆمەتى بازرگانیکردن پێیانەوە دەستگیرکراون.
دانپێدانانی تۆمەتبارەکان
باس لەوەشکراوە، چوار تۆمەتبارەکە لەکاتى دانپێدانانەکانیاندا گوتوویانە، مۆڵەتى دەزگا ئەمنییەکانیان نییە و ویستوویانە بازرگانى بە درۆنەکانەوە بکەن.
دەستگیرکردنی تۆڕێک لە ڕۆژی 9ی ئاب
ئەمە لەکاتێکدایە، 9ـی ئاب، حەیدەر عەبوودی، گوتەبیژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، تۆڕێکیان دەستگیرکردووە کە درۆنیان هەبووە و لە ئامادەکارییدابوون بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر چەند ئامانجێکی دیاریکراو.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
عەبوودی: تۆڕێکی درۆنی ئامادە بۆ هێرش هەڵوەشێنرایەوە
لە مانگێکدا زیاتر لە 48 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان
2 کاتژمێر پێش ئێستا