بەربژێرێکی پەرلەمانی بەریتانیا بەرامبەر سەتڵێکی خۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا

شێوە عومەر 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ساتى گەیشتنى کۆنت بینیفیس(سەربە سەتڵى زبڵ)، بۆ بنکەیەکى دەنگدان لە خۆرهەڵاتى بەریتانیا
ساتى گەیشتنى کۆنت بینیفیس(سەربە سەتڵى زبڵ)، بۆ بنکەیەکى دەنگدان لە خۆرهەڵاتى بەریتانیا

پوختەى هەواڵەکە

  • نایجڵ فاراژ، سەرۆکی پارتی ڕاستڕەوی "ڕیفۆرم یوکەی" لە بەریتانیا، بەرامبەر سەتڵێکی خۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
  • بەربژێرێکی پەرلەمانی بەریتانیا بەرامبەر ڕکابەرەکەی کە سەتڵێکی خۆڵی لەسەردایە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
  • سەرۆکی پارتی یوکەی ڕیفۆرم دوای دەستلەکارکێشانەوەی گەڕایەوە پەرلەمانی بەریتانیا.

ئەمڕۆ هەینى، 14ـى ئابى 2026، بەرپرسانی دەزگای هەڵبژاردنی بەریتانیا ڕایانگەیاند، نایجڵ فاراژ، سەرۆکی پارتی ڕاستڕەوی "ڕیفۆرم یوکەی" لە بەریتانیا، کە ئامادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکەی نەبوو، 22239 دەنگی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا ڕکابەرەکەی، کە کارەکتەرێکی گاڵتەجاڕ بوو، بەناوی "کاونت بینیفیس" و سەتڵی خۆڵێکی لە سەردا بوو، 9455 دەنگی بەدەستهێنا و چاوەڕوانییەکانی تێپەڕاند.


هەڵبژاردنى پەرلەمانى بەریتانیا

  • دووبارە لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا لە ناوچەی کلاکتۆن، سەرکەوتنی بەدەستهێنایەوە، بەرامبەر بەربژێرێکی سەیرو سەمەرە کە سەتڵێکی خۆڵی لەسەردا بوو.
  • سەرکەوتنەکەی فاراژ دوای ئەوە هات مانگی ڕابردوو، لە دوای مشتومڕ دەربارەی وەرگرتنی بڕە پارەیەک وەکو بەخشین و ئاشکرانەکردنی، دەستی لەکارکێشایەوە.
  • کاتێک پەرلەمانتاری ناوچەیەک لە بەریتانیا دەست لەکاردەکێشێتەوە، هەڵبژاردن تەنیا لەو ناوچەیە دووبارە دەکرێتەوە بۆ پڕکردنەوەی کورسییەکەی نەوەکو هەموو بەریتانیا.
  • ئەو پیاوەی لە پشتی سەتڵی خۆڵەکەوەیە، نووسەر و نمایشکارێکی کۆمیدییە بەناوی هارڤی، ئەو لە ساڵی 2017ـەوە بووەتە کەسایەتییەکی جێگیر لە گۆڕەپانی سیاسیی بەریتانیادا، بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە گشتییەکان و هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی لەندەن دا.

کەسایەتیی "کاونت بینفەیس"، بەشێکە لە دابونەریتێکی دێرینی بەریتانیا، کە پاڵێوراوی سەیر و سەمەرە بۆ گاڵتەکردن بە خۆبەزلزانیی سیاسەتمەدارە بە ناوبانگەکان خۆیان بەربژێر دەکەن.

سەرۆکی پارتی ڕیفۆرم یوکەی یان چاکسازیی بەریتانیا، ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەیەکی پەرلەمان دەبێتەوە، بەهۆی ئاشکرانەکردنی بەخشینی پارەیەک بەبڕی 6.7 ملیۆن دۆلار، لەلایەن وەبەرهێنەرێکی دراوی دیجیتاڵیی دانیشتووی تایلەندەوە، پێش هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/220787

شێوە عومەر

2 کاتژمێر پێش ئێستا