توێژینەوەیەکی نوێ: سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا مەترسیی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە

سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی خانمێک بەسەر قادرمەدا سەردەکەوێت
وێنەی خانمێک بەسەر قادرمەدا سەردەکەوێت

ئەنجامەکانی توێژینەوەکە

  • ئەو کەسانەی کە بەسەر قادرمەدا سەردەکەون، %39 مەترسیی گیانلەدەستدانیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمترە
  • ئەو کەسانەی بەسەر قادرمەدا سەردەکەون %24 مەترسیی گیانلەدەستدانیان بە نەخۆشییەکانی دیکە کەمترە
  • سەرکەوتن بەسەر قادرمە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک و ناڕێکیی دڵ کەم دەکاتەوە

وردەکاریی ئەنجامدانی توێژینەوەکە

  • توێژینەوەکە هەڵسەنگاندن بووە بۆ پێنج توێژینەوە کە پێشتر لەسەر مەترسییەکانی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکانی دڵ ئەنجام دراون
  • 455,619 کەس بەشدارییان لە توێژینەوەکە کردووە
  • توێژینەوەکە لەسەر ئەو کەسانە ئەنجام دراوە کە تەمەنیان لە نێوان 35 بۆ 84 ساڵاندا بووە

 زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

بۆ خانمان: تەنیا چوار خولەک وەرزش بەڕێژەی 50% مەترسیی جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە

سەروەر سالار

3 کاتژمێر پێش ئێستا