ڕەهەندەکانی جیاکردنەوەی دامەزراوەی کولتووری لە مۆزەخانە
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
لە بڵاوکراوەیەکی نوێدا، کارگەی کولتووری سلێمانی، ئەو ڕەهەندانەی خستووەتە ڕوو، کە دامەزراوەیەکی کولتووری، لە مۆزەخانە جیادەکەنەوە، بریتین لە:
- بەرهەمهێنانی کولتووری
- پاراستنی کولتوور
- ژیاری کولتووری
- خولقاندنی کولتووری
ئەم چوار ڕەهەندە، دامەزراوەیەکی کولتووری، لە مۆزەخانەیەکی ئاسایی جیادەکەنەوە

بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، ئامانجەکانی دامەزراوەی کولتووری ئەمانەن:
- بەرهەمهێنان و نوێکردنەوەی کولتووری
- پاراستنی میرات و ناسنامەی هاوبەش
- دروستکردنی ژینگەیەکی ڕۆژانەی کولتووری
- دروستکردنی پەیوەندیی چالاکی کولتووری
- گەڵاڵەکردنی بیرۆکەی نوێی کولتووری
کولتوور تەنیا پارێزراو یان گواستراوە نییە، بەڵکو بە شێوەیەکی چالاک، بۆ داهاتوو دروستدەکرێت، تاقیدەکرێتەوە، گەشەی پێ دەدرێت و دەبێتە هێزی سەرەکیی نوێبوونەوەی کۆمەڵگە
کارگەی کولتووری سلێمانی

حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا