ڕێوڕەسمی خەڵاتی لاوی ساڵ بەڕێوەچوو

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە هەولێر و بە ئامادەبوونی کەسایەتییە دیارەکان، دەیەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتی لاوی ساڵ بەڕێوەچوو.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:

  • 21 لاو بەشدار بوون
  • سەرجەم بەشداربووان خەڵات و ڕێزلێنانیان پێ درا
  • بەشداربووان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە بوون
فۆتۆ: وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

کێن ئەوانەی دەتوانن بەشدار بن؟

چالاکوانان لە بوارەکانی کارسازی، ئابووری، ژینگەدۆستی، وەرزش، هونەر، ڕۆشنبیری، تەکنەلۆجیا، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگەیاندن، دەتوانن ساڵانە لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدار بن.


لەسەر چ بنەمایەک کەسایەتییەکان دەستنیشان دەکرێن؟

مەرجی سەرەکی: بوونی هەوڵ و بەشدارییەکی کارا و کاریگەری ئەرێنییە لەسەر کۆمەڵگە، لە چوارچێوەی ئەو بوارەی کاری تیادا دەکەن.

فۆتۆ: وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا