ئەتلەتیکۆ مەدرید گرێبەستی لەگەڵ ڕۆمێرۆ واژۆ کرد

مەبەست عەدنان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ کریستیان ڕۆمێرۆی ئەرجەنتینی و بەرگریکاری یانەی تۆتنهام هۆتسپێر ڕاگەیاند، بەوشێوەیە دوای پێنج وەرز یارییکردنی لەو یانە لەندەنییە، ڕۆمێر ڕوو لە پایتەختی ئیسپانیا دەکات و درێسی ڕۆخی بلانکۆس دەپۆشێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی زە ئەتلەتیک، بەهای ئەم گرێبەستە دەگاتە نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە 34 ملیۆن پاوەند، ئەو بەرگریکارە نێودەوڵەتییە ئەرجەنتینییە تەمەن 28 ساڵە گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید واژۆکردووە، لە هەمان کاتدا یانەی تۆتنهام ڕێژەی لە سەدا 15ی بەهای هەر فرۆشتنێکی داهاتووی ئەو یاریزانەی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

جێگەی باسە ڕۆمێرۆ یەکێک بوو لەو یاریزانە سەرەکییانەی کە ڕۆڵی هەبوو لە کۆتاییهێنان بە چاوەڕوانییەکی 17 ساڵەی تۆتنهام بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2025 یارمەتی تیپەکەیدا بۆ بردنەوەی نازناوی یۆرۆپالیگ، هەروەها لەگەڵ میکی ڤان دی ڤێنی هۆڵەندی دووانەیەکی بەهێز و گرنگیان لە دڵی بەرگریدا پێکهێنابوو بەتایبەتی لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی ئەو پاڵەوانێتییەدا.

لە لایەکی دیکەوە کاروانی وەرزشی ڕۆمێرۆ لە باکووری لەندەن بەبێ ڕەخنە تێنەپەڕی، چونکە بەردەوام ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی هاندەرانی یانەکە دەبووەوە بەهۆی زۆری پێکانەکانییەوە، بەو پێیەی لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا شەش جار کارتی سووری وەرگرتبوو.

مەبەست عەدنان

2 کاتژمێر پێش ئێستا