پوختەیەک لەبارەی ژیانی فوئاد ئەحمەد گۆرانیبێژی ناسراوی کورد

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

فوئاد ئەحمەد سلێمان، ساڵی 1932 لە گوندی عەوێنەی سەر بە شارەدێی گوێڕ لەدایکبووە، خانەی مامۆستایانی لە دهۆک تەواوکردووە، بۆ یەکەمجار ساڵی 1955 چووەتە ڕادیۆی بەغداد، یەکەم سروودی بەناوی "نەورۆز" تۆمار کردووە.


لە دیارترین گۆرانییەکانی:

ئەمیرەکەم

نامەکەت گەیشت

سروەی بەیان


ساڵی 1963 بۆ یەکەمجار بە ڕەش و سپی یەکەم گۆرانی بەناوی "ئەی بووکی تازە" تۆمارکردووە، تاوەکو ساڵی 1986 نزیکەی سەد گۆرانی لە ڕادیۆ و پەنجا گۆرانیشی لە تەلەڤیزیۆن تۆمارکردووە.


ڕێکەوتی 17ـی ئابی 2004 لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا