نوسینگەی قوباد تاڵەبانی چارەسەری ڕێبوار ڕەحیم لەئەستۆ دەگرێت

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەوەی پێویستە بیزانیت:

  • تەواوی تێچووی چارەسەرەکان لە ئەستۆی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی دەبێت
  • بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕێبوار ڕەحیم ڕوو لە سویسرا دەکات
  • نەخۆشییەکەی ڕێبوار ڕەحیم لە چاویدایە
  • بەهۆی ڕووداوێکی نەخوازراوەوە زەبر بەر چاوی کەوتووە

بڕیارە، ڕێبوار ڕەحیم، هونەرمەندی ناسراوی کورد، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، ڕوو لە دەرەوەی وڵات بکات و تەواوی تێچووی چارەسەرەکەشی لەلایەن نوسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە لەئەستۆ گیراوە.


پێشووتر ڕێبوار ڕەحیم، بە کولتووری کەناڵ8ی گوت، کە بەمەبەستی پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر، چەند جارێک ڕووی لە تاران کردووە و چارەسەری نەخۆشییەکەشی لە وڵاتی سویسرایە.


ڕێبوار ڕەحیم:

  • بەنزیکەی 35 ساڵە خزمەتی هونەری کوردی دەکات
  • بە کارەکتەری خاڵە بەکر ناسراوە
  • لە دەیان فیلم و زنجیرەی تەلەڤیزیۆنییدا بەشدار بووە
حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا